کەمێک پێش ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە دەباشان و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیاند، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی و ئەندامیەتی هەر یەک لە مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆران، گەیشتنە دەباشان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە شاندی پارتی کرد.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر یەک لە جەعفەر شێخ مستەفا، خەسرەو گوڵ محەمەد، د. میران محەمەد، ئاسۆ مامەند، سۆران جەمال تاهیر، وەک شاندی یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

ھەواڵی زیاتر