سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

رۆژی شەممە 18ـی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جومعە عناد وەزیری بەرگریی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاتە مەیدانییەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها هەنگاوەكان بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان تاوتوێ كرا.

ھەواڵی زیاتر