سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

نێچیرڤان بارزانی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەزگای روانگەوە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی کەوتەوە. 

 دەزگای روانگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و لە رێگەی دەزگای روانگە دابەشدەکرێت، هەروەها بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت.” 

وەکو لە راگەیێندراوی روانگەدا هاتووە، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە: 

– تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ

– دابینکردنی خۆراک

– هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان. 

هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.