رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی

سەرۆك بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی له ئێزیدییانی كوردستان و سەرانسەری جیهان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/12/2021، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم”.

دەشڵێت: “هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت”.

هەروەها سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستووەتە روو: “كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاكانە و، جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان و قووڵتركردنی دەكەینەوە”.

لەکۆتاییدا پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: “جەژنتان پیرۆز و ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە”.