سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێبەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن کرایەوە .


