كاره‌بای هه‌ولێر له باره‌ی ده‌وامی به‌شی فرۆشتنی كاره‌با هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ى 12 ى 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووته‌وه: بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و رۆتین و جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەلێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی فەرمی بەشی فرۆشتنی كارەبای دا تاكو 4ی ئێوارە.
دەقی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه:
وەک هاوکاری کردنی هاووڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە %15ی قەرزی کارەبا لە هاووڵاتییان خۆش بێت، ئەمەش وایکردووە زۆر لەو هاووڵاتییانەی پێشتر پارەی کرێی کارەبایان نەداوە روو بکەنە بەشی فرۆشتنی کارەبا لە شار و شارۆچکەکان.
