ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گەیاند پێویسته كه‌سوكاری قوربانییانی تاوانی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان قەرەبوو بكرێنەوە و هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی بكرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شنگال.
سەرۆكی حكوومەت له هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، له دوو تویتدا ئاماژه‌ی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی 41 قوربانیی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان كردووه بۆ گوندی كۆجۆ و له‌مباره‌یه‌وه دووپاتی كردووەتەوە كە جه‌خت له پشتیوانییه‌كانیان بۆ قوربانییانی ئێزیدی ده‌كه‌نه‌وه.
مەسرور بارزانی هه‌روه‌ها رای گه‌یاندووه كە پێویسته كه‌سوكاری قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان قەرەبوو بكرێنەوە و هاوكارییان بكرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شنگال.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كە پێویسته هه‌مووان پێداگرانه پابه‌ندی به‌رپرسیارییەتی به‌سزاگه‌یاندنی تیرۆریستانی داعش بن.