مەحموود محەمەد پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد

لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) لە عێراق کرد.

بەڕێز ھەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ھەولێر پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) لە عێراق کرد، کە پێکھاتبوو لە: لۆرانس لیو، راوێژکاری سیاسیی پێشکەوتوو و جێگری بەرپرسی بەشی سیاسیی یۆنامی لە ئۆفیسی بەغدا، فرانک لاناو، بەرپرسی بەشی سیاسی لە ئۆفیسی ھەولێر و جۆناسن ئەلفورد، راوێژکاری سیاسی لە ئۆفیسی بەغدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئاکام و دەرئەنجامەکانی پرۆسەکە و، نیگەرانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی تەداخولی نایاسایی سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە پرۆسەکەدا و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان کرا.

ھەروەھا قۆناغی دوای ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ و ئایندەی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە عێراق خرانە بەرباس

ھەواڵی زیاتر