ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژكاری نوێی ئەڵمانیا كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بەهەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی “پيرۆزبايي ده‌ستبه‌كاربوون له به‌ڕێز ئۆلاف شۆلتز ڕاوێژكارى نوێی ئه‌ڵمانيا و كابينه‌كه‌ى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم”.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها دەڵێ “سوپاسى پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين، خوازيارى پێكه‌وه‌كاركردن و په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌شين”.