مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (7ی دیسەمبەری 2021) پێشوازی لە “جیلبێرت میتران”، کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو “دانیێل میتران” و سەرۆکی دامەزراوەی (دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ) کرد.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق “ئێریک شۆڤالیێ” ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت بەڕێز و پێزانینەوە باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میترانی کرد، کە لە رۆژانی سەختدا پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە، بۆیە هەمیشە کردەوە و هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی (دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ)، ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی حکومەتی هەرێم، جێی هیوا و ئومێدە، ئامادەیی خۆیشی بۆ پشتیوانکردنی هەرێمی کوردستان لە نێوەندە دیپلوماسییەکانی جیهاندا دووپات کردەوە.