مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لەعومەری سەید عەلی کرد بۆ  کۆچی دوایی (فاتمە)ی خوشکی .

سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، عومەری سەید عەلی، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر