له راگهیندراوهكهی وهزارهتی رۆشنبیری و لاواندا هاتووه، “بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان”. هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەو گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات، وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، “رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانی هەموولایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنوێنییەکان بن”.
