وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێی دەربارەی كۆنووسی لیژنەی دەركردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەكان دەركرد.
وەزارەتی دارايی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ژماره (1169 له 1ی تەمووزی 2020، بڕگه‌ی دووه‌م و خاڵی یەک و ئاماژه به كۆنووسی لیژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه به ڕێنماییه داراییه‌كان ژماره (42)، له 2ی تشرینی دووەمی 2021 بڕیارمان دا به:
1- بۆ هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری دایه به‌پێی پێویستییان.
2- كار به هیچ ڕێنماییه‌كی تر ناكرێ تایبه‌ت به بابه‌تی سه‌ره‌وه
3- ئه‌م ڕێنماییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان.