فەتحی محەمەد، راوێژكاری وەزارەتی پیشەسازی رایگهیاند، لە نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق و یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی رێگەیەكی گواستنەوە لە بەندەری فاو، لەوێشەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و دواتر توركیا دەستیپێكردوە، تێچووی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەش ترلیۆنێك دۆلارە و ھەرێمی كوردستان ھاوبەشی سەرەكی پرۆژەكەیە، رێگاکە وەك جێگرەوەیە بۆ رێگاكانی دیكەی گواستنەوە، چاوەڕێ دەكرێت لە دوای پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ لەسەرجێبەجێكردنی پرۆژەكە دەستپێبكات.
رێگایەکی نوێی بازرگانی و وەبەرھێنان لە بەندری فاو بۆ ھەرێمی کوردستان لەوێشەوە بۆ تورکیا دواتر بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە گفتوگۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق و یەکێتی ئەوروپایە، تێچووی پرۆژەكە لە قۆناغی یەکەم یەک ترلیۆن دۆلارە، کە لە رێگەی ئاوی و وشکانی و ھێڵی شەمەندەفەر پێکدێت، رێگهکە بە ئوتوبانێکی خێرا بە ھەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت، ھەرێمی کوردستان بەشداری سەرەکی ئەو پرۆژە ستراتیژیەیە، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ 19 وەزارەتی دیکە بهههماههنگیی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە لە گفتوگۆدان و چاوەرێی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن.
ئەم پرۆژە ستراتیژییە لە رووی ئابووری و سیاسییەوە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگە، جگە لەوەی دەبێتە ھۆی سەرچاوەیەکی گرنگی داھات، پێگەی ھەرێمی کوردستانیش بەھێز دەکات، ھۆشمەند رەفیق، شارەزای ئابووری پێشبینی دەکات، بەھۆی گرنگی بۆ ھەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق رێگربێت لە جێبەجێکردنی.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاو، دەبێتە مایەی پتەوترکردنی پێگەی جیۆسیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و جیھان، لە بواری بازرگانی وەبەرھێنانیش دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتییان دەرخسێنێت و دەبێتە مایەی گەشەپێدانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، دروستکردنی رێگاکە گواستنەوەی گاز و نەوت ئاسانتر دەکات و دەبێتە ھۆی گەڕانەوەی کات و تێچووکەشی کەمتر دەبێت، پڕۆژەکە نەک ھەر بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پرۆژەیەکی ستراتیجیی گرنگە و دەبێتە مایەی پردێکی ئابووریی، کە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە دەبەستێتەوە.