ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی تشرینی دووەمی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی  له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 به‌رده‌وامه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 ى تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ، مووچه‌ی مانگی 11  ناوخۆ و ڕه‌گه‌زنامه دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا، مووچه‌ به‌بێ لێبڕین هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو دابه‌شده‌كرێت ، گوتیشی: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌ی به‌غدا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند:سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مانگی (تشرینی دوو‌ەمی/11)ی 2021ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی و به‌رگری فریاكه‌وتن، لیواكانی نه‌وت و گاز بكرێت.

ھەواڵی زیاتر