دوا گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی بێلارووس و پۆڵەندا بگەڕێندرێنەوە عێراق و هەرێم

ئەمڕۆ سێ شەممە 30/11/2021 وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا گەشت ئەنجام دەدەن لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر، کە بەشی زۆریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، ئارەزوومەندانە گەڕاندووەتەوە.

بەهۆی خراپی بارودۆخیانەوە لە سنوری نێوان پۆڵەنداو بیلاڕوس، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر ناویان تۆمارکرد بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر