وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی گەشبینە بە گەشەی ئابووری عێراق، کە لە راپۆرتی ئەو دامەزراوە جیهانییەدا هاتووە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەرزترین رێژەی گەشەی دەبێت.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، بە گوێرەی راپۆرتێکی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی کە بەم دواییە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، بەراورد بە وڵاتانی (کەنداوی عەرەبی و میسر و ئوردن)، عێراق بەرزترین رێژەی گەشەی دەبێت.
له راپۆرتەکەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتیدا روونكراوهتهوه، پێشبینی دەکەن بە جێبەجێکردنی چەندین چاکسازی ریشەیی ئابووریی عێراق ببوژێتەوە. لە کاتێکدا ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی پەڕاوی چاکسازی راگەیاند، کە ئامانج لێی چاکسازی دۆخی دارایی و ئابووری بوو.