یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە مەنامە دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لە پەراوێزی (دایەلۆگی مەنامە 2021)یە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە.