یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ شەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماری پارێت سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە نموونەیی وەسف کرد و پەیوەست بەم بابەتە سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆلی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان و یەکێتی ئەوروپا ھەبوو لە پڕۆسەی یارمەتیدان و چاودێری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن.

ھەڕەشەی تیرۆر و بارودۆخی سوریا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.