یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز محەمەد حەلبووسی دەکات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/11/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌ددوم، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى مامیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌میى خۆیانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هیواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شى له‌ پرسه‌كه‌یاندا، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد.