یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی هاوڵاتییەکانمان

ئەمشەوی پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند “خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو. چیرۆکەکانیان یارمه‌تی هەوڵەکانمان ده‌دات بۆ دڵنیابوون له‌ دووبارە نه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه‌” .

بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان، بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان. هەروەها سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆکەخانە و لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و خۆبەخشەکان ده‌كه‌م بۆ کارئاسانیکردنیان لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانمان