عه‌زیز ئه‌حمه‌د: تا پێنج ساڵی داهاتوو 1.8 ملیار دۆلار داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە
“لە کابینەی نۆیەم سه‌دا 20ی خەرجییەکان کەمبوونەتەوە”
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له پانێكی كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له دهۆك رایگه‌یاند، تێڕوانینی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئه‌وه‌بوو، کە ئەو سیستەمەی پێشوو چیتر کارناکات و پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه، بۆیه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كرا و توانرا بڕێكی زۆری خه‌رجی بگه‌ڕێنرێته‌وه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د گوتی: “كاتێك له مانگی ته‌مووزی 2019 كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، پاره‌یه‌كی زۆرمان خه‌رج كرد له دابه‌شكردنی مووچه و جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه، به بڕێ 200 ملیۆن دۆلاریش چاكسازی كرا، كارمان له‌سه‌ر به دیجتاڵكردنی دامه‌زراوه‌كانیش كردووه، له به‌رنامه‌ی دیجیتاڵیدا وه‌به‌رهێنانمان كردووه، كه ئامانج لێی شه‌فاف و روونییه له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانه”.
گوتیشی: “به‌ر له دوو ساڵ ئه‌گه‌ر پێویست به داتایه‌ك هه‌بووایه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با، ئه‌وكات به نزیكه‌ی ژماریه‌كمان ده‌ستده‌كه‌وت، كه‌مترین زانیارمان هه‌بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان، كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌و داتایانه‌ی كردووه‌ته ئۆنڵاین، ئێستا هه‌موومان خستووه‌ته سیسته‌مێكه‌وه”.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشتر بۆ رایكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ك زیاتر له 110 رۆژی پێویست بوو، بۆ نموونه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك له شاری دهۆك، پێویستی به ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌بوو تا خه‌رجییه‌كه‌ی بۆ دابینبكرێت، به‌ڵام ئێستا له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كاره‌كان زۆر خێراتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێشتا كاری زیاتر له‌سه‌ر به دیجیتاڵكردنی دامه‌زراوه‌كان ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكیك زۆر به‌دوای هه‌لی كاكردن ده‌گه‌ڕێن له كه‌رتی گشتیدا، به تایبه‌ت ده‌رچووانی زانكۆ، كه توانایان هه‌یه و حكومه‌تیش سوودی له‌تواناكی ئه‌واندا بینیوه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی زیاتر له كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش تێچوویه‌كی زۆر له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه پێموایه بڕی 1.8 ملیار دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، ئێستا نه‌وه‌ی گه‌نج هاتوون و كارده‌كه‌ن، نموونه به پڕۆژه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه، كه زۆر ساده‌یه، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی زۆر باشه، له كابینه‌ی پێشوودا حكومه‌ت 50 وێبسایتی هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه بیرمان كرده‌وه، ده‌كرێت ئه‌مه له یه‌ك وێبسایتدا كۆبكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی گه‌نجه‌وه ئه‌نجام درا، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌مه، تێچوویه‌كی زۆر گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
روونیشكرده‌وه، یه‌كێك له كاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه، كات و وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته‌یه‌دا گرنگه، كه خه‌رجی ئه‌و كه‌رته‌یه مانگانه نزیكه‌ی نیو ملیار دیناره، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كاری زۆر گرنگمان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام بۆ گه‌نجان به‌س نییه، پێویستیشی به خه‌رجییه‌كی زۆر هه‌یه، ساڵانه پێویستی به 1.5 ملیار دۆلار هه‌یه و ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كار، ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، بیرۆكه‌ی به‌بازاڕكردن زیاد بكرێت، ئه‌مه له كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به چاكسازی و گۆڕانكارییه‌كان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێن له‌و گۆڕانكارییانه، راسته سه‌ختن، به‌ڵام پێویستی به هه‌ندێك رێكار و یاسا هه‌یه، كه گۆڕانگارییان تێدا بكرێت، هه‌ندێك جار 2 ساڵی پێویسته، ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌تی كار زۆرتر ده‌كات، كه ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیشه‌وه خه‌ڵك دێن لێره كار ده‌كه‌ن.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د له پانێلی یه‌كه‌می ئه‌مڕۆی كۆڕبه‌نده‌كه باسی له‌وه كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 70%ی تێچووی كاره‌بای ده‌ستده‌كه‌وێته‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار تێچووی له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، ئێمه له قۆناغێكی پێشكه‌وتووداین، بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بكرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له كاره‌با.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكه‌ین، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی هاووڵاتیان بگونجێت، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كولتووره‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه، هه‌میشه گوتومانه هاووڵاتیان مافیان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌بێت ره‌چاوی پابه‌ندییه‌كانیش بكه‌ن به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت. له‌م كابینه‌یه‌دا 20%ی خه‌رجییه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه، پێموایه هێشتا كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و كارانه‌ن كه خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی باش گوزه‌رانیان بگۆڕێت.
گوتیشی: ئێمه ساڵانه نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ین بۆ كڕینی ده‌رمان، به‌هۆی ئه‌و داتایانه‌ی سیسته‌می دیجیتاڵی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه، توانمان 40 جۆر ده‌رمان كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجی 15% له تێچووه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانی بۆمان دابنین ده‌كرد، نزیكه‌ی 2% خه‌رجی كه‌مبووه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و داتایانه‌ی نه‌بایه، كێشه‌ی زیاترمان ده‌بوو.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان، عه‌زیز ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك كه كاك مه‌سرور چووه په‌رله‌مان و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی قسه‌ی كرد، بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی روونكرده‌وه، كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت به شه‌فافی كار بكات، ئێستا ته‌نده‌ره‌كانی حكومه‌ت له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیان تێدا نه‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌ت كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ناچاركردووه باج بده‌ن، نموونه‌ی ئه‌وه‌تان بۆ باس بكه‌م، بانكێك له ساڵی 2020 له هه‌ولێر ره‌تی كرده‌وه، باج بدات، چه‌ندین كه‌س ته‌له‌فۆنی كرد تا لێخۆشبوو‌ن له بڕێك باجه‌كه‌ی بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك سه‌باره‌ت به‌وه پرسیار سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا، گوتی پێویسته باج بدات، ئه‌گه‌ر نه‌یدات، ده‌بێت دابخرێت، دواتریش بینیمان بانكه‌كه داخرا.