ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێر
دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعس بەخش دەکرا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت.
هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قەبووڵناکرێت و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2021.11.17