هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز 17% بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌

مەسرور بارزانی لەبارەی ئەو بودجەیەی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت دەڵێت، “هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز 17% بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه‌ بارودۆخی ئابووری زۆر باش بووه، تەنانەت 13%یشی وه‌رنه‌گرتووه‌، بەڵکو كه‌متر بووە له‌ 5%ی بودجه‌ی عێراق”. 

ئەمڕۆ سێشەممە 16-11-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ ساڵانی 2020 و 2021 زیاتر له‌ 12 مانگ بەشەبودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ نه‌هاتووه‌، “نه‌مانتوانی مووچه‌ بەتەواوی بدەین، به‌ڵام ئێمه‌ مووچه‌مان دابه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستمان بوو، هه‌موو مانگێك توانیمان بڕێك پاره‌ بده‌ین”. 

لە ئاداری 2020 پەتای کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستییش بۆ خۆپارێزی لە پەتاکە داوای کرد، هاتووچۆ قەدەخە بکرێت و بازاڕەکان دابخرێن، ئەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کار و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان.