وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ به‌رلین به زمانی كوردیی له تویتێكدا ره‌تیكرده‌وه، پاسیان بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك ناردبێت.
له تویته‌كه‌دا هاتووه: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پاسی ناردوون بۆ هێنانی خەڵکی لە بێلاڕوسه‌وه لە رێی پۆڵۆنیا راست نین. ئەوەی لەم جۆرە درۆیانە بڵاو دەکاتەوە، خەڵکی دەخاتە مەترسییەکی ناحەوجێ.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ پۆڵه‌ندا نیگه‌رانیی به‌رامبه‌ر به بێهه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی پیشاندا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، ته‌نیا نیگه‌رانی به‌س نییه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا، ماتیوش موراڤیتسكی رایگه‌یاند، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به‌رجه‌سته‌ی نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له سه‌ر سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی پۆڵه‌ندا له زاری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ موراڤیتسكی رایگه‌یاندووه، پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و لاتڤیا ره‌نگه داوا بكه‌ن له چوارچێوه‌ی به‌ندی چواره‌می په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی گفتوگۆ بكه‌ن، كه به گوێره‌ی ئه‌و به‌نده، هه‌ر وڵاتێكی هاوپه‌یمانییه‌كه ئاسایشی كه‌وته مه‌ترسییه‌وه مافی هه‌یه داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و گفتوگۆ بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا گوتیشی: ته‌نیا نیگه‌رانیی به‌س نییه، ئێمه پێویستمان به هه‌نگاوی به‌رجه‌سته و پابه‌ندی ته‌واوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه به پهیمانهكهیهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆی زیاتر له باره‌ی ئه‌و ره‌وشه‌وه ده‌كه‌ن و ره‌نگه پێویست بكات به ته‌واوی سنوور به رووی بێلاڕووسدا دابخرێت.