وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە زمانی كوردی پەیامێک لەبارەی كۆچبەرانی بێلارووس بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەڵمانیا پاسی ناردبێت بۆ گواستنەوەی کۆچبەران.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، سەبارەت بەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە و ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پاسی ناردووە بۆ هێنانی خەڵکی لە بێلاروسیاوە لە ڕێی پۆلۆنیا ڕاست نین.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەوەی لەم جۆرە درۆیانە بڵاو دەکاتەوە، خەڵکی دەخاتە مەترسییەکی نالەبار.

هەروەها ئێوارەی ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا سەبارەت ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە هەرگیز ڕێگە بەوە نادرێت و سنوورەکانی وڵاتەکە بە توندی پارێزراوە.

ھەواڵی زیاتر