سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له شاری سلێمانی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە یادی 237ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی پارێزگای سلێمانی و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئهو شاره دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕؤ یەکشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: لە 237ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به گهرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان سڵاو و ڕێز بۆ خەڵکی شارەکە دەنێرێت و لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتی” سڵاو و ڕێز و خۆشهویستی بۆ خهڵکی شار، یادی ناودارانی به خێر”.
جێی باسە ئەمڕۆ 237 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بنیاتنانی پارێزگای سلێمانی کە لە 14ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە بنیاتنراوه.