ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١١/١٤، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە رێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی قوربانیانی سوپای به‌ریتانیا له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا کرد.
له ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا له هه‌ولێر ڕایگەیاند: له كاتێكدا ئه‌مڕۆ یادی ئه‌و قوربانییانه ده‌كه‌ینه‌وه، ڕێز له ئازایه‌تی و بوێریی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرین كه بوون به شانازی بۆ مێژوو، هەر لەم ڕۆژه‌شدا یادی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا به‌رز ڕاده‌گرین و پێکه‌وه نزای پاراستنی ئاشتی و ئارامی بۆ جیهان ده‌كه‌ین.
لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک تاجەگوڵینەی ڕێز و شکۆی لە سەر سیمبوڵی قوربانییانی یادەکە دانا.