لهسهر ئهركی سهرۆكی حكومهت كۆرپهیهكی تازه لهدایكبووی كورد له بێلاڕووسهوه دهگهڕێندرێتهوه كوردستان
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان راگەیاند، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو كۆرپه تازە لهدایكبووهی كورد، كه لە بێلاڕووس لەدایکبووە، چارەسەری پێویستی بۆ کراو و گەڕاوەتەوە باوەشی باوکی، کە نیازی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا هەبوو، بڕیاریشە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی، بەم نزیکانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
ئاماژە بەوەش کراوە، باوکی ئەو منداڵە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ رایگەیاندووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی چارەسەرکردنی كۆرپهكهی و گەڕانەوەیان بۆ ههرێمی کوردستان دابینکردووە و بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە”.
ئەوەش خراوەتە روو کە خێزانەکە لە چوار کەس پێکدێن دەڵێن: “سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە وەکو هاووڵاتییەکی هەرێمەکە بەدەنگمانەوە هاتوون و هاوکارییان کردووین و رێگەی ئەورووپا و ژیان لەو وڵاتانە وا نییە کە خەڵک باسی لێدەکەن و داوا لە خەڵک دەکەین ئەو رێگە سەختە نەگرنە بەر”.