هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم ڕێنماییەکانی بۆ گەشتکردن بڵاوکردەوە

دەقی ڕێنماییەکانی ده‌روازه‌كه‌: 

ئاگاداری و ڕێنمایی !

بۆبەرچاو ڕوونی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ئەوانەی سەفەری ووڵاتی ئێران دەکەن بەڕێگەی ووشکانی لەڕێگەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە

ــ یەکەم لەکاتی ڕۆشتندا
٭ هەر هاوڵاتیەک هەردوو دۆزی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجام دابێت ئەوا پێویست بەپشکنین ناکات . واتە پێویست ناکات هیچ جۆرە پشکنینێک لەگەڵ خۆیدا ببات تەنها بەکارتی ڤاکسینەکە سەفەردەکات و هیچ بڕە پارەیەک نادات و پێویستی بەپشکنین نابێت
٭ هەر هاوڵاتیەک ڤاکسینی پێکوتەی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشکنینی PCR پێبێت
٭ پشکنینی PCR نەخۆشخانەی تاهیر علی والی بەگ و نەخۆشخانەی علی ناجی بۆماوەی 48 کاتژمێر کاری پێدەکرێت ئەگەر ئەو کاتەی بەسەردا تێنەپەڕی بێت ئەوالەکاتی هاتنەوەدا پشکنینی بۆ ئەنجام نادرێت و تەنها ڕێگە پێدانی بۆ دەکرێت واتە هیچ بڕە پارەیەک نادات
٭ سەرجەم پشکنینەکانی تر تەنها بۆ سەفەر کردن بەکار دێت ئەویش دەبێت 48 کاتژمێر زیاتری بەسەردا تێنە پەڕی بێت واتە لەکاتی گەڕانەوەدا دەبێت دوبارە پشکنین بکاتەوەو کەبڕەکەی 40چل هەزار دیناری لێوەر دەگیرێت
٭ هەرهاوڵاتیەک ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارنەهێنابێ بەو پشکنینانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا بەو ڕێکارانە دەتوانێت سەفەری ووڵاتی ئێران بکات .

ــ دووەم لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان
٭ هەر هاوڵاتیەک هەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا بێت پشکنینی بۆناکرێت و تەنها ڕێگەپێدانی بۆدەکرێت و هیچ بڕە پارەیەکی لێوەر ناگیرێ.
٭ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێر پەنجە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەڵام هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت.
٭ ئەو خوێندکارانەی لەووڵاتی ئێران دەخوێنن لەکاتی گەڕانەوەیان پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت بەڵام هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت بەمەرجێک بەڵگەیان پێبێت بۆسەلماندنیان کەخوێندکارن یان ئیقامەی خوێندن یان باجی خوێندکاری پێبێت.
٭منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنها ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت واتە هیچ بڕە پارەیەک نادەن.
٭ ئەو هاوڵاتیانەی لەووڵاتی ئێران پشکنینی PCR دەکەن و کەمتر لە 48کاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕی بێت بەمەرجێک پشکنینەکەیان معتبر و باوەڕپێکراو بێت پشکنینیان بۆئەنجام نادەینەوەو تەنها ڕێگە پێدانیان بۆ دەکەین واتە هیچ بڕە بارەیەک نادەن .
٭ئەوهاوڵاتیانەی کە ڤاکسینیان نەکردوەو پشکنینیان پێنیە لەکاتی گەڕانەوەیاندا یان هاوڵاتیانی ئێرانی کەسەردانی هەرێمی کوردستان دەکە ن پشکنینیان بۆئەنجام دەدەین وبڕی 40هەزار دیناریان لێ وەر دەگیرێ .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمو لایەک .

( تیمی ڤایرۆسی کۆرۆنای باشماخ )