هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

قوباد تاڵەبانی بە توندی قسەکانی عەتا سەراوی ڕەتکردەوە و دەڵێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ

قوباد تاڵه‌بانی: لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی په‌سند نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات!!

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لێدوانی عەتا سەراوی دەربارەی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نیە! قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا راشیگه‌یاند، کوردستان لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە، بۆیە گرنگە هەموو بەرپرسە سیاسیەکانمان کار بکەن لە پێناو یەکڕیزی گەلەکەمان و دروستکردنی بەرەیەکی نیشتیمانی نەک قوڵترکردنی درزەکانی نێوانمان.

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی، قوباد تاڵه‌بانی، كه‌ كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، لێدوانی عەتا سەراوی دەربارەی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نیە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو دەکەن!!