چەند پرسەنامەیەك لە مەكتەبی سیاسییەوە

بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی‌ خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (عەلی ئەحمەد عەبدولكەریم)

خەمبار بووین بە بیستنی‌ هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و كەسایەتی ناسراوی گەرمیان خوالێخۆشبوو ھەڤال (عەلی ئەحمەد عەبدولكەریم) ناسراو بە (عەلی بەكر بایەفی).

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

————————————————————

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (فەقێ عەبدوڵڵا سەردی)

بە داخێكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو(خانم محەمەد) كە دەكاتە ھاوژینی شەھید (فەقێ عەبدوڵڵا سەردی)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆست و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

————————————————————

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( شێخ جەمالی شێخ رەئوفی گڵەزەردە)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەینەب نەجمەدین مامە شێخ خەلی) كە دەكاتە ھاوسەری (شێخ جەمالی شێخ رەئوفی گڵەزەردە) و دایكی مامۆستا (ھەرێم)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

————————————————————

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (عەبدوڵڵا مەلا فەتاح)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول،  خوالێخۆشبوو(عەبدوڵڵا مەلا فەتاح) ناسراو بە (عەبدوڵڵا بەریدچی)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و  تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و، دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

————————————————————

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەنسوڕ قادر ئاغا)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (مەنسوڕ قادر ئاغا) كە دەكاتە ئامۆزای شەھیدان (عەبدوڵڵا ئاغا) و (فەتاح ئاغا) و دكتۆر (رزگار)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرە و نیشتمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

————————————————————

بەڕێزان خانەوادەی‌ خوالێخۆشبوو (حەمیدە رەش)

خەمبار بووین بەبیستنی‌ هەواڵی كۆچی دوایی كادیری تێكۆشەر و دڵسۆز و ئەندامی لقی سێی كەركوكی پارتیمان، ھەڤاڵی خۆوالێخۆشبوو(حەمید غەفور فەتاح) ناسراو بە (حەمیدە رەش).

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار وخزم و ئاشنا و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم كادیر و ھەڤاڵانی لقی سێی پارتیمان دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و، بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان  

ھەواڵی زیاتر