وه‌زاره‌تی دارایی لیستی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند.
دوای گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌وه.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی سێشه‌ممه 9 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت ، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد ، وەزارەتی سامانە سرووشرتییەکان ، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، وەزارەتی پلاندان ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی ، دەستی مافی مرۆڤ ، دەستەی ژینگە ، دەستەی وەبەرهێنان ، دەستەی دەستپاکی ، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ، دەزگای مین ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
رۆژی چوارشەممە 10 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی کارەبا ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ، خانەنشینی پێشمەرگە.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران ، خانەنشینی شارستانی .
رۆژی 25 ى 10 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و له ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا ، وه‌زاره‌ت لیستی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند.