ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان و لایه‌نه عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێرشی سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌وڵی تیرۆركردنی ناوبراو به توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی دوو درۆنی مینڕێژكراوه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا ئه‌نجامدرا.
دوای رزگاربوونی كازمی له‌و هه‌وڵه‌ی تیرۆركردن، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دراوسێ و جیهانی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان به كازمییه‌وه كردووه و تێیدا به توندی ئه‌و هێرشه‌یان ئیدانه كرد، له‌ناویان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، نهبیھ به‌ڕی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان، ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دیارترین كاردانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تین بۆ هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه:
“شانشینی سعوودییه به توندی ئه‌و كاره تیرۆرستیی و ترسنۆكانه ئیدانه ده‌كات.. و جه‌خت له‌سه‌ر وه‌ستانی شانبه‌شانی عێراق ده‌كاته‌وه، به حكومه‌ت و گه‌له‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تیرۆرستانه‌ی هه‌وڵی پڕوپوچ ده‌ده‌ن بۆ رێگریكردن له عێراقی ده‌سته‌خوشك له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بووژانه‌وه و رۆڵه‌كه‌ی و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی و به‌ره‌وپێشبردنی خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه‌ی”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر:
“میسر جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاره تیرۆرستییه چه‌په‌ڵانه نابنه رێگر له‌به‌رده‌م عێراق بۆ به‌رده‌وامیدان به رێڕه‌وی دهسهتكهوته نیشتمانییه‌كان.. میسر داوا له هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات، دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نیشتمانی بخه‌نه پێشه‌وه، له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئاساییش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراقی ده‌سته‌خوشك”.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر:
“داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م، هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه و به‌لاوه‌نانی توندوتیژی بده‌ن و گرنگی به یه‌كده‌ستی بده‌ن له‌پێناو پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ت و پێكاندنی هیواكانی گه‌لی عێراقی ده‌سته‌خوشك”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر:
“وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌و هه‌وڵه به كارێكی تیرۆرستی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌سته‌خوشك ده‌زانێت، و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی راونانی تاوانباران و راده‌ستكردنیان به دادگا ده‌كاته‌وه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات:
“ئامانجی ئه‌و جۆره كرده‌وه تیرۆرستیانه نانه‌وه‌ی پشێوییه له ئاساییش و سه‌قامگیری عێراقی ده‌سته‌خوشك، و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ها و بنه‌ما ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كانه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت:
“ئه‌و هه‌وڵی تاوان و تاوانكارییه ته‌نها به‌ڕێز كازمی ناكاته ئامانج، به‌ڵكو عێراقی ده‌سته‌خوشك و گه‌له‌كه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانییه‌وه له هه‌موو رووێكه‌وه ده‌كاته ئامانج”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا:
“به‌توندی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆرستییه ئیدانه ده‌كه‌ین، كه كازمیی كرده ئامانج و جه‌ختیش له‌سه‌ر وه‌ستانمان له دژی تیرۆر ده‌كه‌ینه‌وه و هیوای ئاشتی و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌لی عێراق ده‌خوازین”.
ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن:
“ئه‌و تاوانه تیرۆرستی و قیزه‌وه‌ن و دوژمنكارییه ترسنۆكانه له دژی عێراق و سهقامگیریییهكهی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، و جه‌خت له‌سه‌ر وه‌ستانی ره‌های شانشینه‌كه‌مان شانبه‌شانی عێراقی ده‌سته‌خوشك ده‌كه‌ینه‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئاساییش و سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و سه‌ركرده‌كانی ده‌كه‌نه ئامانج”.
میشال عۆن، سه‌رۆكی لوبنان:
“ئه‌و هه‌وڵه ته‌نها كه‌سایه‌تی سه‌رۆك كازمی ناكاته ئامانج، به‌ڵكو ئاساییش و سه‌قامگیری له عێراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌كاته ئامانج، كه له‌پێناو به‌هێزكردنی یه‌كێتی نیشتمانیی عێراق ده‌درێن”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین:
“ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه تاوانكارییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجی نانه‌وه‌ی پشێوییه له ئاساییش و سه‌قامگیری و ورووژاندنی فیتنه‌یه له عێراقی ده‌سته‌خوشك، و جه‌خت له‌سه‌ر وه‌ستانی شانشینی به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری عێراق له شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌وره‌ها پاڵپشتی له هه‌موو ئه‌و رێكارانه ده‌كه‌ین، كه له‌پێناو پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌گیرێنه به‌ر”.
كۆمكاری عه‌ره‌بی:
“ئه‌و ده‌ستدرێژییه دوژمنكارانه شكۆی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئاساییش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌كاته ئامانج.. ئه‌و دۆخه ناجێگیره‌ی ئه‌م دواییانه، كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌وڵێكی چه‌په‌ڵ بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌كی بێمۆڵه‌ت و گرووپه‌كانی له‌یاسا ده‌رچوو بكات”.
ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو:
“ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژییه تاوانكارییانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاساییش و سه‌قامگیریی عێراقی كرده ئامانج و به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئاساییشی هه‌موو وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ده‌زانین، هاوشانی خۆمان له‌گه‌ڵ عێراقی ده‌سته‌خوشك و گه‌له‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئاساییش و سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی”.
رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی:
“ئه‌و هێرشه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستییه و یه‌كێتی و ئاساییش و سه‌قامگیری ده‌كاته ئامانج.. و پێویسته پارێزگاری له ئاساییشی كۆماری عێراق و سه‌لامه‌تی و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بكرێت، و داوا له سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌داران له عێراق ده‌كه‌ین، هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بده‌ن و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سه‌ختییانه‌ی وڵاته‌كه‌یان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، پشت به دیالۆگ ببه‌ستن”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران:
“ئه‌و جۆره كرده‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه ده‌شكێنه‌وه، كه له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا ئاساییش و سه‌قامگیری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان پێشێل كردووه و له‌میانه‌ی دامه‌زراندن و پاڵپشتیكردنی گرووپه تیرۆرستییه‌كان و وروژاندنی فیتنه له‌و وڵاته، هه‌وڵی پێكاندنی ئامانجه هه‌رێمایه‌تییه شوومه‌كانیان داوه”.
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران:
“هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فیتنه‌یه‌كی نوێیه و پێویسته له ناوه‌نده‌كانی هزری بێگانه به‌دوای سهرهداوهكانیدا بگه‌ڕێن، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جگه له له‌ناوبردنی ئاساییش و سه‌قامگیری و نانه‌وه‌ی فیتنه له‌ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه و پاڵپشتیكردنی گرووپه تیرۆرستییه‌كان له‌و وڵاته، هیچی بۆ گه‌له سته‌ملێكراوه‌كه‌ی عێراق نه‌كردووه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا:
“هیوادارین به زووترین كات ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه‌یه ئاشكرا بكرێن، كه به ئاشكرا ئامانجی گه‌یاندنی زیانه به سه‌روه‌ری عێراق و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی و راپێچكردنیان بۆ دادگا، و له وه‌ستانمان شانبه‌شانی گه‌لی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا:
“ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه زه‌قه به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، كه كڕۆكی ده‌وڵه‌تی عێراقی كرده ئامانج، و تا ئێستاش له گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییانه‌ی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام و به‌هێزداین، كه ئه‌ركیان پارێزگاریكردنه له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان و پێشنیازیشمان بۆ عێراق كردووه، كه له لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه یارمه‌تی ئه‌و وڵاته بده‌ین”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا:
“پاڵپشتی ته‌واوی پرۆسه‌ی دیموكراتی له عێراق ده‌كه‌ین.. و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كانی شێواندنی سه‌قامگیری وڵات و توندوتیژی و تیرۆر ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.. فه‌ره‌نسا پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و داوای دانبه‌خۆداگرتن و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات”.
لیز ترۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا:
“شانبه‌شانی حكومه‌تی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی و گه‌له‌كه‌ی ده‌وه‌ستینه‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی سیاسی و به توندی پشتیوانی له داوای سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هێوركردنه‌وه و دانبه‌خۆداگرتن ده‌كه‌ین”.
جۆزیپ بۆرێل، كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئاساییش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه:
“پێویسته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هه‌وڵه ده‌ستدرێژیكارانه بدرێنه دادگا. هه‌ر شێوازێكی توندوتیژی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و نابێت رێگه بدرێت پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌ت به‌رته‌سك بكرێته‌وه. هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه و دانبه‌خۆداگرتن و دیالۆگ له قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن گرنگییه‌كی حه‌تمییه، و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بۆ دیالۆگی سیاسی بده‌ن و هاوكار بن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتی عێراقدا بێت”.