حکوومەتی هه‌رێم 13 ملیار دیناری بۆ 12 بەنداوی دیکە تەرخان کرد

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم بۆ تەواوکردنی12 بەنداو لە کوردستان، 13 ملیار دیناری تەرخان کردووە، کە بەو پارەیە شەش بەنداو تەواو دەبن و شەشەکەی دیکەش قۆناغێکی باش دەچنە پێشەوە.

ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند : لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ناوچەکان 12 بەنداومان ھەیە دەست بە دروستکردنیان کراوە، کە بەشێکی تازە دەستیان پێکراوە و بەشێکیشیان 90% تەواو بوون لە ھەرسێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە ئەوەش کاریگەریی زۆر باشی دەبێت بۆ گلدانەوەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە ھەموو بوارەکاندا بەکاری بێنین، چونکە دروستکردنی بەنداو لە ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگ و پێویستە.

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان  راشیده‌گه‌ێنێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 13ملیار دیناری تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی بەنداوەکان تەواو بکرێن، کە بەو پارەیە شەش بەنداو تەواو دەبن و شەشەکەی دیکەش قۆناغێکی باش دەچنە پێشەوە، چاوەڕێش دەکەین پارە بۆ تەواوکردنی ئەوانیش تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی ھەر 12 بەنداو تەواو بن.

ده‌شڵێت: پلانمان ھەیە کە بەنداوی زۆر لەوانە زیاتر لە ھەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین.

ھەواڵی زیاتر