دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.
پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.
مسعود بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021