به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد، ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌یه‌ك له ده‌ربه‌ندی ڕأنیه گیریان خواردبوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانرا به كۆپته‌ر ڕزگار بكرێن.
سێ هاووڵاتییه‌كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه له ده‌ریاچه‌كه گیریان خواردبوو، به‌ڵام به‌هۆی بوونی بایه‌كی به‌هێز و به‌رزی شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریاچه‌كه و نه‌زانینی شوێنه‌كه‌یان نه‌توانرابوو شه‌وی ڕابردوو ڕزگار بكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی ڕاپه‌ڕین ئاشكراشی كرد كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕێگه‌ی تیمی فڕۆكه‌وانی به‌رگریی شارستانی سلێمانی توانرا هه‌رسێ هاووڵاتییه‌كه رزگار بكرێن و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌یه‌نرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویشی كرده‌وه كه هاووڵاتییه‌كان ناوه‌كانیان ڕوومێل و شێركۆ و ئارام بووه و دووانه‌كه‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵكی ڕانییه بوون و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان خه‌ڵكی سلێمانی بووه.