وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  ئەمشەو کاتژمێر١٠:٣٠، تیرۆریستانی داعش تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی۲ی لیوای۱۰ی پیادەیان دا، لە سنوری میحوەری پردێ- دبس، پێشمەرگە ئازاکانمان بەخێرایی لێیان هاتنە دەست و ڕاویان نان، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەمە بۆ چەندین جارە داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.

ھەواڵی زیاتر