ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان پێشمەرگە و داعش ڕوویدا

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ میحوه‌ری زوورگه‌زراو له‌ شاره‌دێی پردێ ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌ و ناچاریان كردوون هه‌ڵبێن.

به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، چه‌كدارانی داعش دووربه‌دوور ته‌قه‌یان كردووه‌ و هه‌ڵاتوون.

لای خۆشییه‌وه‌ هه‌واڵگری میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئاشكرای كرد كه‌ هه‌ندێ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ بینراوه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌قه‌یان كردووه‌ و چه‌كداره‌ داعشه‌كانیش به‌ناچاری هه‌ڵاتوون…. كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ شه‌هید و بریندارێك نییه‌ و هه‌موو سه‌لامه‌تن.

ھەواڵی زیاتر