بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كورد و توركمان و عەرەب، كورسییەكانیان بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بووە، بەڵام كورد شەڕی ئەوە دەكات، لەو بازنەیەی عەرەب و توركمان تێیدا بەهێزن، كورسی بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بە تایبەت لەو بازنەیەی توركمان تێیدا زۆرینەیە.
كورد، كە مەبەست لێی پارتە كوردییەكانە، لە بازنەی یەكدا قورساییان زۆرە و دەیانەوێت پێنج كورسی ئەو بازنەیە ببەن و هیچی بۆ توركمان و عەرەب نەهێلنەوە. عەرەبیش دەیەوێت لە بازنەی سێیەم كە سێ كورسییە و هەرسێكی ببات و توركمانیش لە بازنەی دوو بەهێزە.
بەرەی توركمانی، لە بازنەی دووری كەركووك زۆر بەهێزە، بۆیە چاوی لەوەیە هەرچوار كورسییەکەی ئەو بازنەیە ببات، بەڵام كورد و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، دەیەوێت كورسییەك لەو بازنەیە لە توركمان وەربگرێت، چونكە بەشێك لە توركمانەكان دەنگ بە پارتی دەدەن.
بازنەی دووی كەركووك، ٣٩٨هەزار دەنگدەری هەیە، بەرەو توركمانی دەیەوێت هەرچوار كورسی ئەو بازنەیە ببات و دەڵێن دەنگدەرەكان دەنگدەری بەرەن، بەڵام دەنگی كوردیش لەو بازنەیە كەم نییە و زۆرە.
كورد لە خراپترین حاڵەت، دەیەوێت لە بازنەی دوو، یەك كورسی بباتەوە، ئەگەرچی شەڕ بۆ دوو كورسی دەكات، چونكە لە بازنەی سێ ئەستەمە بتوانێت كورسی ببات، عەرەب لەوێ بەهێزە و حەویجەش هەر كەوتووەتە ئەو بازنەیە، كە حەویجە هەمووی عەرەبە.
بەربژێرێكی عەرەب، بە ناوی رەعد ساڵح پێیوایە، عەرەب ناتوانێت لە بازنەی یەك هیچ كورسییەك بەدەستبهێنیت، هەر پێنج كورسی ئەو بازنەیە بۆ كوردە، بەڵام لە بازنەی دوو چاوی لە دوو كورسییە.
بەشێكی زۆری دەنگدەری بازنەی دوو توركمانن، بەڵام دەنگدەری كوردیش كەم نییە و نزیكەی سەدهەزار دەنگدەرە لە كۆی ٣٩٨هەزار، لە لایەكی تریشەوە، قورسایی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو بازنەیە و لەناو دەنگدەری توركمان كەم نییە.
بۆیە چاوەڕوان دەكرێت، پارتی هەردوو كاندیدی خۆی لە كەركووك، شاخەوان عەبجوڵا و نەجوا حەمید كاكەییە دەربچێت، بە دەرچوونی ئەو دوو كاندیدەش، كورسی كورد لەو شارە بەرز دەبێتەوە و كورسییەكانی كەركووك، زۆرینەی بەر كورد دەكەوێت.
راستە كەركووك بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردن دابەش كراوە، بەڵام مەرج نییە لە بازنەی دوو، توركمان هەموو كورسییەكان ببات، بەڵام لە بازنەی یەك، ئەگەری بردنی هەر پێنج كورسی لە لایەن پارتە كوردییەكانەوە زۆر بەهێزە و عەرەبیش لە بازنەی سێ
كارزان گلی – ههولێر