كچان و كوڕانی سه‌یدسادق: ده‌نگمان بۆ پارتییه‌

لە ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پێنچه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك ده‌بینه‌وه‌، پاڵپشتیی كچان و كوڕانی كوردستانیش بۆ پارتی و كاندیده‌كانی به‌رده‌وام له‌ به‌رفراوانبووندایه‌، له‌ سه‌یدسادق كچ و كوڕه‌ لاوه‌كان ده‌ڵێن، ”حزبێك هه‌ڵده‌بژێرین کە له‌ ئێستا و ئاینده‌دا پشتیوانمان بێت.”

سه‌لاح ئه‌حمه‌د، کە لاوێکی چالاکە له‌ قه‌زای سه‌یدسادق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ئێمه‌ی لاوان له‌ سه‌یدسادق پشتیوانیی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ بازنه‌ی سێ ده‌كه‌ین و، هۆشیارین و ده‌زانین ته‌نها پارتییه‌ ده‌توانێت ئێستا‌ و ئاینده‌ی لاوان ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌موو كاتیش له‌ سه‌نگه‌ری شه‌ڕ و یاسادا بووه‌ بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی پارتی له‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌ سه‌نگه‌ری پردێ و سحێلا و مه‌خموور دژ به‌ ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕیان ده‌كرد، حزبه‌كانی تر له‌ ڕێ میدیاكانیانه‌وه‌ پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ داگیركه‌ره‌ بوون بۆ داگیركردنی كوردستان، بۆیه‌ ده‌بێت پارتی به‌هێز بێت تاكوو كوردستان به‌هێز بێت.”
سوره‌یه‌ عومه‌ر، كچه‌لاوی سه‌یدسادق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “ئێمه‌ی كچانی سه‌یدسادق بۆ ئه‌م ده‌نگدانه‌ ده‌نگمان بۆ كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌بێت کە د. ئه‌شواق جاف، كاندیدی ژماره‌ 22ی بازنه‌ی سێیە و،‌ ده‌زانین به‌هێزبوونی پارتی له‌ كوردستان و عێراق، ئاینده‌ی ئێمه‌ی لاوان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و زیاتر كاریش ده‌كات له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان، پارتی هه‌میشه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی له‌ناو هاونیشتمانیاندا ده‌ناسرێته‌وه، بەپێچه‌وانه‌ی حه‌زبه‌كانی تر کەوا‌ چه‌نده‌مین هه‌ڵبژاردنه‌ دروشمه‌كانیان دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئێستا‌ش هیچیان پێ نییه‌ و هه‌موویان ته‌نها باسی پارتی ده‌كه‌ن و نازانن ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ی پارتی زیاتر گه‌وره‌ییی پارتی بۆ كوردستانیان به‌ده‌ر ده‌خات”.
یادگار سامانیش ده‌ڵێت: “پارتیبوون لای من وه‌ك كوڕێكی سه‌یدسادق شانازییه‌ و به‌ هه‌موو توانای خۆمەوە له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كار ده‌كه‌م بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی لاوانی سه‌یدسادق بۆ پارتی و كاندیده‌كه‌ی، ئیتر لاوان به‌رچاویان ڕوونه‌ و ناكه‌ونه‌ ژێر ئه‌و ئیرهابه‌ فكریه‌ی هه‌ندێك حزب کە ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه‌ ڕق بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و دژی پارتی هه‌موو پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ئێمه‌ی لاوان ده‌زانین پارتی چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌هێزیی پارتییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ و جیهان كه‌ دنیا حسابی تایبه‌تی بۆ پارتی و كوردستان ده‌كه‌ن و ھەندێ لە حزبه‌كانی تریش ڕقیان دێت کە پێگه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ لاوازه،‌ بۆیه‌ ته‌نها كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ دژی پارتی ده‌كه‌ن.