لە ٢ ساڵدا، شه‌ش ترلیۆن و نیو له‌ خزمه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتیان خه‌رج كراوه‌

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا، زیاتر له‌ شه‌ش ترلیۆن و نیو؛ دیناری عێراقیی خستووه‌ته‌ خزمه‌ت ته‌ندروستیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویستییه‌ پزیشكییەکان و ژێرخانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێشتر به‌سه‌ر وێرانه‌دا هاتووه‌ و له‌ ڕابردوودا ڕژێمی به‌عس جگه‌ له‌ ئه‌نفالكردن و كیمابارانی كورد، به‌ هه‌زاره‌ها گوند و شارۆكه‌ی خاپوور كردن و دانیشتوانی بۆ کۆمەڵگە زۆره‌ملێکان ڕاپێچ كرد، کارێکی کرد زەویوزاری بەپیت و بەرەکەتی کوردستان بەیار بکەونەوە و، ژێرخانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاستی سفر دابه‌زاند، دواجار حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان ده‌ستی كرد به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بوژاندنه‌وی ژێرخانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و ته‌ندروستی و هتد…، كه‌ سه‌رباری دروستكردن و ڕۆنانی سه‌دان نه‌خۆشخانه‌ و پشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕابردوو و ئێستاش له‌گه‌ڵ سه‌رباربوونی باری قورسی ته‌نگژه‌ی دارایی و شه‌ڕی داعش و هه‌ڵتۆقینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كه‌ تێچووه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی حكوومه‌ت قه‌به‌یه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیدا، بڕی شه‌ش ترلیۆن و ٦٢٩ ملیار دیناری خستووه‌ته‌ خزمه‌ت پێویستییه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه‌.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا كۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢١، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ٢٨ ملیار دینار خه‌رج كراوه‌، كه‌ سه‌ره‌تا و به‌ په‌ىڕه‌وی ڕێكاری ته‌ندروست، هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشه‌نگه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوو و له‌لایه‌ن جیهانه‌وه‌ ده‌ستخۆشیی لێ كرا.
هه‌ر له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا، هێڵی گه‌رمی ١٢٢ كارا كروه‌ و ٢٥٦ تیمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و ٤٠ شوێن له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێی كوردستان بۆ كۆڕۆنا ئاماده‌ كران، كه‌ ڕۆژانه‌ پێنج هه‌زار تێستی ئه‌و په‌تایه‌یان بێ به‌رانبه‌ر بۆ هاووڵاتیانی تێدا ده‌كرێت و تێچووه‌كه‌شیان له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌ت كه‌م نییه‌.
هه‌ڵبه‌ت سێ هه‌زار و ٤٠٠ بوتڵی پلازما بۆ توشبووانی كۆڕۆنا وه‌رگیراوه‌، كه‌ تێچووی هه‌ریه‌كێكیان له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، زیادتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار دیناری عێراقییه‌، خۆ له‌ كاتی كه‌ره‌نتینه‌شدا، ٢٠٠ هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ٢٠٠ هه‌زار خێزانی كه‌مدرامه‌ت دابین كراوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر دانه‌یه‌كیان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ٧٠ هه‌زار دینار هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وا ١٤ ملیار دینار كۆ شتییه‌تی.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا، به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ ئامێدی به‌ گوژمه‌ی ٤٣ ملیۆن دۆلار داندراوه‌ و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌ داتاكه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ٦٣ ملیار دیناری عێراقی بۆ دابینكردنی ئامێر و ده‌رمان و پێویستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ خه‌رج كراوه‌.
له‌ داتاكه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا و به‌ بڕیار، كرێی نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ ڕێژه‌ی ٢٥%، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، ڕێنمایی و پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا هه‌موار كراونه‌ته‌وه‌.
هاوكات پڕۆژه‌ یاسای مافی نه‌خۆش بۆ خزمه‌تكردنی زیادتر و پاراستنی مافی نه‌خۆش ئاماده‌كراوه‌، تا هاووڵاتیانی كوردستان خزمه‌تێكی شایسته‌یان پێ بكرێت.
به‌ كار و خزمه‌ته‌كانی له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی هه‌رێمێكی ته‌ندروست و ژیانێكی شایسته‌تر بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات و هه‌رێمێك، ژێرخانێكی به‌هێزی هه‌بێت، تا پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و چیدی بۆ پێویستییه‌كانی چاو له‌ وڵاتان