شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگە و كەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی، لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سوار عەریف دەروێش سندی كوڕی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی گەیاند و هیوای سەبر و ئارامی بۆ خواستن و، بە بەرزی یادی پێشمەرگە و خەباتكار و عەریف دەروێش سندی كردەوە و، بە قارەمانێکی لەخوبوردە و دەستپاک و نیشتیمانپەروەر وەسفی کرد.