بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ لایه‌ن كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاندمادده‌ی، لە چەند چالاکیەکدا لە ناو شاری هەولێر لە لایەن ئەفسەر و کارمەندانه‌وه‌، توانرا (5) تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

راشیگه‌یاند، جیا له‌وه‌ توانرا دەستبەسەر (124) سەد و بیست و چوار گرام کریستاڵ و (88) هەشتا و هەشت گرام هێرۆین و( 34 ) سی و چوار گرام تلیاک و ( 7 )دانە (پایپی)ـدا بگرێت.

روونیكرده‌وه‌، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.