ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ره‌تیده‌كاته‌وه له هه‌ولێر هیچ قه‌یرانێك به ناوی قه‌یرانی غاز هه‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەردەوامن له هه‌وڵی چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی و دابەزینی نرخەكەی.لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی نه‌هێشتووه و ئێستا دابه‌شكردنی غاز وه‌كو پێشتره و هیچ قه‌یرانێك نییه.
پارێزگاری هەولێر : سه‌باره‌ت به گرانبوونی به‌نزین، گوتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به گرانبوونی نه‌وته‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی جیهانییه و له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام له‌ناوخۆدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یه بازاڕ رێكبخرێته‌وه.
