پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یارمەتییە تەکنیکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی تر، یارمەتیدەربوون بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بە خێرایی، حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن، کە توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتری بۆ گەلانی عێراق هەبێت.