کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکان لەبارەی تانەکان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی تانەکانی دەنگدان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، حەوت تانەی لە پرۆسەی دەنگدان پەسندکردووە کە یەکێکیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە وە 174 تانەی رەتکردووەتەوە

بەپێی راگەیێندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەو تانانەی پەسندکراون سیانیان لە نەینەوا، دووانیان لە بەغدا، تانەیەک لە بەسرە و تانەیەکیش لە هەولێر بوون. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، لەو شوێنانەی تانەکان پەسندکراون، ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و “نوێنەری بەربژێرەکان لە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەو وێستگانەی تانەکانیان پەسندکراون، ئامادە دەبن”. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، راپۆرتی رۆژانە لەبارەی ئەنجامی تانەکان بڵاودەکەنەوە.