له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پیشووتری ئه‌مه‌ریكا نیشاندا.
له تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: “كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا خه‌مباری كردم، ئه‌و به‌درێژایی ژیانی دۆستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوو”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه، “به‌یه‌كه‌وه كارمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له دیكتاتۆریه‌ت رزگار بكه‌ین. ده‌زانم ئه‌و هه‌وڵی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی به‌رده‌وام بوو له ناوچه‌كه”.
له دوا گوته‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: “هاوسۆزم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی”.