
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته ده‌وحه

ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر و له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لايه‌ن به‌ڕێز جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى، وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى قه‌ته‌رى و به‌ڕێز عومه‌ر به‌رزنجى، باڵيۆزى عيراقهوه له ده‌وحه، پێشوازى لێكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و قه‌ته‌ر له بوارى سياسى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تيش له كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قهتهريدا له هه‌رێمى كوردستان و عيراق، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.