خەڵکی گەرمیان ئومێدیان بە پارتییە

لە گەرمیان کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ، من یەکێکم لە خاوەن قوربانییەکی گەورە لە گەرمیان کە لە خانەوادەکەم ٤٣ کەس ئەنفال کراون، بۆیەیەکێک لە پێشینەی کارەکانم بەدواداچوون دەبێت بۆ ئەنفالکراوەکان. لە پەرلەمانی عێراق کار لەسەر بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و باشکردنی ژیانی‌ پێشمەرگە دەکەم.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢وە تا ئێستا حزبییەکەمی کوردستان بووە و لە دوایین هەڵبژاردنیشدا بوو بە حزبییەکەمی عێراق، هەڵکشانی جەماوەری پارتی، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن زیاتر بووە.
ئێستا پارتی بە ٤٥ کورسیی پەرلەمانی کوردستان و ٢٦ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مەیدانەکەدایە و ئامادەکارییشی بۆ هەڵبژاردنی ١٠ی ١٠ی ئەمساڵ دڵخۆشکەرە،‌ چونکە لایەنگرانی پارتی بە جۆشوخرۆشەوە بەشداری دەکەن و، چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی پارتی بە بەردەوامی لە گەشەکردن و بەهێزیدا بمێنێتەوە.
شوان محەمەد رۆستەم، خەڵکی گەرمیان کاندیدی پارتی لە سنووری بازنەی ٥ی سلێمانی بە ژمارە ٢٤، بە “هەولێر”ـی گوت:” بازنەی پێنجی هەڵبژاردنەکان کە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کەلار، کفری و ناوچەکانی سەر بەو شارۆچکانە دەگرێتەوە، ئەولەویەتی پارتی داکۆکیکردنە لە خاک لە نیشتمان لە خەڵک هەوڵدان بۆ خۆشگوزەرانی و باشترکردنی ئابووریی خەڵک، خەڵکی گەرمیان بە جۆش و خرۆشەوە پشتیوانی لە کاندیدانی پارتی دەکەن و دەڵێن، بە دەنگەکانمان نوێنەری هەموو گەرمیانییەکان دەنێرینە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
کاندیدی ژمارە ٢٤ لە بازنەی پێنجی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای سلێمانی، گوتیشی: “لە پەرلەمانی‌ عێراق لە خەمی‌ کوردستانیان دەبم، کار لەسەر ئەویاسایانە دەکەم کە تا ئێستا لە پەرلەمان دەرنەچوونە، بەتایبەتی ئەوانەی کە سوودیان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و کەسوکاری ئەنفالکراوان و پێدانی ئیمتیاز بە کەسوکارەکانیان لەلایەن بەغداوە،یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی من دەبێت، هەوڵ دەدەم بەپێی مادەی ١٣٢ی دەستوور، قەرەبوو بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان وەربگرین، هەروەها گەڕانەوەی پرووسکی ئەنفالکراوان، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازییادکردنەوەی ئەنفال بگۆڕێن، ئەویادە ببەینە ناو باڵەخانەی نوگرە سەلمان و لەوێیادی بەرزی ئەنفال بکەینەوە، کە چۆن کاتی خۆی هاووڵاتییان و کەسوکاری ئێمە برانە ئەوێ و لەوێوە پۆل پۆل بران و کرانە ژێرخۆڵ، ئەگەر هاووڵاتییان متمانەم پێ بدەن، لە بواری ئەنفالکراوان و جینۆساید کار دەکەم، خزمەتێکی زۆری کەسوکاری ئەنفالکراوانم کردووە بەبێ بەرانبەر، بە هەوڵی خۆم بۆ ئەوەی بچووکترین خزمەت بە کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان بکەم”.

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

ھەواڵی زیاتر